موقتەدا کاندیدێکی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بە بێ عەقڵ وەسف دەکات

سەرکردەی دیاری شیعە موقتەدا سەدر، کاندیدی سەرۆک کۆماری ئەمەریکی دونالد ترامب لەسەر ئەوەی وتویەتی عێراق نەماوە، "بەبێ عەقڵ وەسف دەکات".

لە وەڵامێکی رۆژنامەنووساندا لەسەر قسەی ئەو کاندیدە، موقتەدا سەدر وتی: وەک کەسە خەون دەبینێت و گێژە.

ماوەیەک لەمەوبەر سەبارەت بە پرسیارێک لەمەڕ کردنە ئامانجی بیرە نەوتییەکان لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە کە ئەمانە موڵکی عێراقن، دوناڵد ترامب کاندیدی سەرۆکی ئەمەریکا، وتی: عێراق نەماوە، عێراقییەکانیش دابەشبوون بەسەر چەند تایفەیەکەوە.



AM:10:12:16/07/2015