وەزیرێکی ئیسلامی پیرۆزبایی جەژن لەم خانمە هونەرمەندە دەکات..فۆتۆ

عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم، کە لەسەر پشکی کۆمەڵی ئیسلامییە، پیرۆزبایی جەژن لە خانمە هونەرمەند، ئالان عومەر دەکات. 

خانمە هونەرمەند ئالان عومەر لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیبسوک وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوە‌و لەکۆمێنتێکیشدا عەبدولستار مەجید پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لەم خانمە هونەرمەندە دەکات.  

لەو پۆستەیدا ئالان عومەر نوسیویەتی "جه‌ژن له‌ هه‌موو هاوڕێکانم له‌دۆست و خزم و که‌س و کار،هونه‌رمه‌ندان ، نوسه‌ر و ئه‌دیب و که‌س و کاری شه‌هیدان پیرۆز بێت له‌ژێر سایه‌ی پێشمه‌رگه‌کانمان ئێوه‌ش ئارام و ئاسوده‌ بن وله‌خۆشیا بن".






PM:05:11:17/07/2015