پارێزگای بەسرە بۆ چاککردنی خزمەتگوزاریەکان خۆپیشاندانی گەورەی کرد

‌وێنەی گەنجە کوژراوەکەو پارێزگاری بەسرە
ناو شاری بەسەرە و چەند قەزایەکی ئەو شارە لەبەر کەمی خزمەتگوزاری خۆپیشاندانی گەورە گەورەی بەخۆوە دی و لەئەنجامدا گەنجێک کوژراو دوانی تریش برینداربوون.

ئەو خۆپیشاندانانە کە لەیەکەم شەوی جەژنەوە بەردەوامە، خۆپیشاندەران داوای لابردنی پارێزگاری شارەکە، ماجد نەسراوی دەکەن، چونکە نەیتوانیەوە لایەنی کەمی خزمەتگوزرییەکان پێشکەشی خەڵکی ئەو شارە بکات کە بەدەوڵەمەندترین شاری عێراق دادەنرێت لەرووی بەرهەمهێنانی نەوتەوە.

لە قەزای " ئەلمدینە" شەوی ٧/١٦-١٥ خۆپیشاندانی گەورە بەڕێوەچوو لەئەنجامدا هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردوو گەنجێک کوژراو دوانی تر بریندابوون. ( وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکە جەبار سەعدی ئاماژەی بۆ کرد).

لەو شەوەوە خۆپیشاندان لەناو شارو قەزاو ناحیەکان بەردەوامەو خۆپیشاندەران وێنەی گەنجە کوژراوەکە بەرزدەکەنەوەو داوای دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگار دەکەن.

پارێزگای بەسرە دەکەوێتە باشوری عێراق و بەیەکێک لەشارە هەرە دەوڵەمندەکان هەژمار دەکرێت، بەڵام ئاستی خزمەتگوزاری زۆر خراپە.



AM:10:07:19/07/2015