ئێوارەی دوێنێ شەممە بارانی بەخوڕو هاتنی لافاو لەزۆربەی گەڕەكەكانی شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیانێكی زۆری بە بازاڕو ماڵی هاوڵاتیانی ئەو شارە گەیاند.
سەبارەت بە لافاوەكەی ئێوارەی دوێنێی شاری سەقز، سابیر زارعی جێگری فەرمانداری ئەو شارە بۆ كاروباری ئاوەدانكردنەوە راگەیاند لەو رووداوەدا زیان بە بەشێك لە بازاڕو چەندین ماڵی هاوڵاتیان گەیشتووە.