ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا کۆبوونەوەی بەپەلەی کرد، سووپای تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی بنکەکانی داعش.
ئاژانسەکان بڵاویان کردەوە سووپای تورکیا بۆردومانی بنکەکانی داعش لە ناوچەکانی راعی و شێخ یەقوب و عیاشە لە گوندەکانی حەلەب دەکات.
سووپای تورکیا لەم بۆردومانەیدا تانکی بەکارهێناوە و فرۆکە ئێف ١٦ کانی ئەو وڵاتەش بە ئاسمانی حەلەبدا دەسوڕێنەوە.
دەستەی ئەرکانی تورکیا بڵاویکردەوە کە چەکدارێکی داعش کوژراوە و سێ ئۆتۆمبیلی ئەو رێکخراوە سووتێنراوە لە کاتی رووبەرووبوونەوەکەدا.
هەر لەو رووبەروبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەفسەرێکی سووپای تورک و دوانی تریش بریندار بوون لە هەرێمی کلسی تورکی.
لەلایەکی ترەوە حکومەتی تورکیا بنکەی ئینچەرلیکی بۆ فرۆکەکانی هێزە هاوپەیمانەکان کردۆتەوە تا بەکاری بهێنن بۆ هێرشکردنە سەر داعش.