پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ ئاشتن کارتەر گەیشتە هەولێر و لەلایەن وەزیری پێشمەرگە مستەفا سەید قادر و بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی دەرەوە فەلاح مستەفا لە فرۆکەخانەی هەولێر پێشوازیان لێکرد.
دواتر کارتەر لەگەڵ بارزانی و سەرکردە سەربازییەکانی هەرێم دەستیان بەکۆبوونەوە کردو تا ئێستا لە کۆبوونەوەدان.
بەپێی هەندێک زانیاری نافەرمی وەزیری بەرگری ئەمەریکا ئاشتن کارتەر و بارزانی هیچ کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری ساز ناکەن.
وەزیری بەرگری ئەمەریکا کە چەند رۆژێکە لە ناوچەکەیە سەرەتا لە ئۆردونەوە دەستیپێکردو دوێنێ لەبەغدا چاوی بە عەبادی کەوت و ئەمڕۆش گەیشتە هەرێمی کوردستان.