توركیا ئاماری قوربانیانی پەكەكەی لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەكان راگەیاند

میدیاكانی توركیا رایانگەیاند لە سەرەتای هێرشی فرۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆ سەر بارەگاكانی پەكەكە زیاتر لە 500 كەس كوژران‌و برینداربوون.

رۆژنامەی خەبەر تورك لە راپۆرتێكدا لەزاری سەرچاوە ئەمنییەكانی توریكا رایگەیاند بە دەستپێكی خولی شەشەمی هێرشە ئاسمانییەكانی سوپای توركیا بۆ سەر بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) تا ئێستا 218 كەس گیانیان لەدەستداوە‌و زیاتر لە 300 كەسیش برینداربوون.
لێدوانی بەرپرسانی ئەمنی توركیا لەكاتێكدا كە وتەبێژی هێزی پاراستنی گەل لە لێدوانێكدا رایگەیاند : لەسەرەتای هێرشەکانی تورکیاوە بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە، تەنها ٥ گەریلا شەهیدبوون و ٧ تریش بریندار بوون.

بەختیار دۆغان وتەبێژی پاراستنی گەل بە رادیۆی دەنگی ئەمەریکای راگەیاند: زیانێکی ئابوری گەورە لەو هاوڵاتیانە کەوتووە کە ماڵ و باخەکانیان کەوتوونەتە شوێنی بۆردومانەکە.

دۆغان دەڵێت: هێزەکانمان ماوەیەکی زۆر لەسەر داوای سەرۆک عەبدوڵا ئۆچ ئالان هیچ جموجوڵێکیان نەکردووەو حکومەتی تورکیا ئاگر بەستی شکاندووە.



PM:02:27:30/07/2015