ئیکرام خالید خەڵكی هەڵبجەو حور جەعفەر خەڵکی چیچان باسی هەوڵی خۆتەقاندنەوە دەکەن لە ناوچەی گەرمیان، بەڵام پێش ئەنجامدانی خۆکوژیەکە لەلایەن پێشمەرگەوە دەستگیرکراون.
بەشی کوردی ده‌نگی ئه‌مریكا راپۆرتێکی ئەو دوو خۆکوژە کە له‌لایه‌ن دڵشاد ئه‌نوه‌ری په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه‌وه ئاماده‌كراوه، بڵاودەکاتەوە.
ئیكرام خالید هه‌ڵه‌بجه‌یی كه ئێستا له‌ئاسایشی گه‌رمیان زیندانییه، له مانگی ره‌مه‌زانی ساڵی پاره‌وه پەیوەندی بە رێكخراوی داعشەوە کردووە، دواتر ویستوویه‌تی خۆی به‌بازگه‌ی كوڵه‌جۆی نێوان جه‌له‌ولا و كه‌لاردا بته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام ئاسایش ده‌ستگیری كردووه.
حور جه‌عفه‌ر كه چه‌كدارێكی چیچانیه، ساڵی پار به فڕۆكه رۆشتۆ‌ته توركیا و له‌وێوه بۆ سوریا و پاشان چۆتە عێراق، ده‌ڵێت: ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوم پێدرا تا له‌ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په به پێشمه‌رگه‌دا بیته‌قێنمه‌وه، به‌ڵام پێشوه‌خت ته‌قه‌م لێكرا و به برینداری ده‌ستگیركرام.