پێنج لایەنەکە بڕیاریاندا تا ١ شەممە کۆبوونەوەکەی پەرلەمان دوا بکەوێت
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم، د. فواد حسێن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند پێنج لایەنەکە بڕیاریدا تا ١ شەممە کۆبوونەوەی پەرلەمان دوا بکەوێت.
د. فواد حسێن وتیشی" لەسەر پرەنسیپە گشتیەکان گەیشتووینەتە رێککەوتن، ئەمڕۆ ئێوارە جارێکی تر کۆدەبینەوە".
ناوبراو " ئەنجامی کۆبوونەوەکە زۆر باش بوو".
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی سوپاسی وەفدی ئەمەریکاو ئەوانی تری کرد کە تا دوا ساتەکانی کۆبوونەوەکە لەگەڵیان بوون.
AM:06:39:19/08/2015