گۆی زەوی ٢٠١٥ گەرمترین پلەی گەرمای تۆمارکرد

بەڕێوەبەرایەتی نیشتمانی ئەمەرکی بۆ ئۆقیانووس و بەرگی هەوای زەوی رایگەیاند: مانگی تەموز لەم ساڵدا بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکردووە.

ئەو بەڕێوەبرایەتییە کە کارەکانی تایبەتە بەزانینی کەشوهەوای گۆی زەوی رایگەیاند: پلەی گەرمای ئۆقیانووسەکانیش بەشێوەیەکەی بەرچاو بەرزبۆتەوە.

بەپێی ئەو راپۆرتانە لە سالی ١٨٨٠ەوە گۆی زەوی گەرمای وەهای بەخۆوە نەبینیووە کە رێژەی ناوەندی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ١٦.٦١ پلەی سەدی بەرزبۆتەوە.

حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ ٢٠١٥ پلەی گەرما بەرزترین رێژەی تۆمارکرد کرد ١.٥٣ پلە سەرو مامناوەندیەوە بەرزبۆتەوە، ئەم رێژەیەش لەسەدەی بیستەمدا هاوشێوەی نەبووە، تەنها لەساڵی ٢٠١٠ لەسەدەی بیستویەکدا گەیشتۆتە ٠.٠٩ پلە. 
 



PM:01:24:21/08/2015