بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر چی ڕێککەوتن؟

لە کۆبوونەوەی جڤاتی گشتی و جڤاتی نیشتمانی، بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر سێ تەوەری سەرەکی رێککەوتن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سی راگەیاند " بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر سێ تەوەر رێککەوتوون و ئەوەش وەک هێڵی سووری بزووتنەوەکەیان دەزانن و نایشکێنن".

بەپێی ئەو زانیاریانە، گۆڕان ڕێککەوتووە لەسەر ئەوەی کە دەبێت وەفدی دانوستانکار سازش لەسەر سیستەمی پەرلەمانی نەکات و ئەوەی هێڵی سوورە نابێت لیژنەی دانوستانکار بیبەزێنیت.

تەوەرێکی تر بەپێی زانیارییەکانی سپی، لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانە، دەبێت سەرۆک لەنێو پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت و ئەوەش وەک هڵی سوور مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، جڤاتی نیشتمانی گۆڕان و جڤاتی گشتی سوورە لەسەر ئەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم لە پەرلەمانەوە هەموار بکرێت،" جا سەرۆک هەر کەسێك بێت، دەبێت بچێتە پەرلەمان".

سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەم سێ پرەنسیپە وەک یەک پاکێجەو گۆڕان دەستبەرداری هیچیان نابێت.



PM:11:41:21/08/2015