کتێبفرۆشی غەزەڵنووس دانیشتنێکی تایبەت بۆ د. دارا محەمەد سازدەکات لە ژێر ناوونیشانی: "پرۆسەی نوسینەوەی دەستور - کێشە فەلسەفی و سیاسیەکانی.
کۆڕەکە رۆژی سێشەممە، رێکەوتی 25/8/2015 کات: 5 ی ئێوارە لە کتێبفرۆشی غەزەل نووس لە سلێمانی سازدەکرێت.
لەم دانیشتنەدا، دارا محەمەد باس لەو گرفتە فەلسەفیانە دەکات کە وابەستەی پرۆسەی نوسینەوەی دەستورە و دەڵێ: رەنگە گرنگترین رەگەزەکانی نوسینەوەی دەستور لە دنیایەکی دیموکراسیدا ئەو شێواز و بەرنامەکارو پرۆسەیە بێت کە پەیڕەویلێدەکرێ بۆ نوسینەوەی دەستور، هەروەها ئەو دەرئەنجامانەی کە دواجار لە دەستور دەکەوێتەوە. کەواتە پەیوەندی نێوان دەستور و دیموکراسی چیە و ئەو پارادۆکسە کامەیە کە دەشێ لە نێوان دەستور و دیموکراسیدا دروست ببێت؟