خانمە گۆرانبێژی ناسراوی لوبنانی دۆمینیك حۆرانی نوێترین كلیپی خۆی بڵاودەكاتەوە.
دۆمینیك حۆرانی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە یوتوب، كلیپی گۆرانی (السلك ضاربنی) بڵاودەكاتەوە كە لە هندستان و لە شاری جایبور وێنەی گرتووە و سۆزی سەلمان كە دەرهێنەرێكی جیهانییە كارەكانی بۆ ئەنجامداوە، هەروەها وێنەگرتنی كلیپەكەش لەلایەن كیشان هوداوە ئەنجامدراوە كە یەكێكە لە ناوسراوترین وێنەگرەكانی هندستان و كاری لە چەندین فیلمی بۆلیودا كردووە.