ئەم شاجوانە بەهۆی لەش فرۆشییەوە لە پێشبڕكێ دووردەخرێتەوە

لیژنەی هەڵبژاردانی شاجوانی تاجی نیشتمانی ڕوسیا، یەكێك لە شاجوانەكان بە تۆمەتی لەشفرۆشی لە پێشبڕكێكە دووردەخاتەوە.

بەپێی هەواڵێك كە لە پێگەی فەرمی لیژنەی ڕێكخرەی پێشبڕكێكەدا بڵاوكراوەتەوە، بڕیاردراوە بە دوورخستنەوە كرستینا مانكۆڤا لەپێشبڕكێ شاجوانی بە بیانووی هەبونی پەیوەندی سێكسی لەگەڵ پیاوێكی بازرگاندا و بۆ ئەو مەبەستەش چەند جارێك سەردانی شاری سوچی ڕوسیا كردووە و لەگەڵ ئەو بازرگانەدا ماوەتەوە.

لای خۆیەوە مانكۆڤا سەرجەم ئەو تۆمەتانەی ڕەتكردۆتەوە و بڕیاریداوە ڕێوشوێنی یاسایی دژی ئەو كەسانە بگرێتە بەر كە ئەو تۆمەتەیان بۆ دروست كردووە، هەروەها ڕێكخرەی هەڵبژاردانی شاجوانی نێجنی تاگێل بۆ ساڵی 2015 كە فیستیڤاڵێكی ناوخۆی ڕوسیایە بۆ هەڵبژاردنی شاجوان، ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەو كچە بۆتە قوربانی چەند كەسێك كە ئەو تۆمەتەیان بۆ هەڵبەستووە، بەڵام لەڕاستیدا ئەو كچە تائێستا بە پاكیزەیی ماوەتەوە.




PM:12:38:26/08/2015