پەرلەمانتاری گۆڕان عەلی حەمە ساڵح وەڵامی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەداتەوەو دەڵێت: من دەڵێم وڵاتتان وێران کرد، ئەو دەڵێت شوتی ئەمساڵ باش نەبوو، ئا ئەمە نەگبەتی ئێمەیە.
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان وەڵامی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەداتەوەو دەڵێت: چه‌ندین به‌ڵگه‌ی له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵیه‌وه خستۆته‌ڕوو، كه‌چی به‌زمانێكی نزم وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان وه‌ڵامده‌داته‌وه.
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان لەتۆرێ کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەڵامی سامانە سروشتیەکان دەداتەوەو دەڵێت" به به‌ڵگه‌وه (11) خاڵمان نووسیوه كه به‌هۆی گه‌نده‌ڵی‌و قۆرخكاری‌و به‌فیڕۆدان‌و به‌تاڵانبردنی نه‌وت، چه‌ندین كه‌س بوونه خاوه‌نی سه‌دان ملیۆن دۆلار‌و میلله‌تیش بێ موچه‌و بێ پرۆژه‌و بێ بازاڕ‌و بێ ژیان".
عەلی حەمەساڵح باس لەوە دەکات لەبری وەڵامێکی عەقڵانی بەژمارەو نوسین، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان "به‌زمانێكی زۆر نزم له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمیدا، هه‌موو وه‌ڵامێكی ئه‌وه‌یه، حاسبه‌كه‌ی سوتاوه".
پێشتر وەزارەتی سامانە سروشتەکان وەڵامی پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵحیان دایەوەو وتەکانیان بە چەواشەکارو هەڵخەڵەتێنەر ناوزەد کرد.