لەسەردانێکیدا بۆ ئەوروپا هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان سەلاحەدین دەمیرتاش و وەفدێکی هاوڕێی لەگەڵ سەرۆک نەمسا، هینز فیسجەر کۆدەبنەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە سەرۆکی هەرێمە دیموکراتییەکان کامەران یوکسک و ژمارەیەک بەرپرسی هەدەپە بەشداربوون، باس لەو قەیرانە کراوە کە باکوری کوردستان تیایدا دەژی و چۆنێتی چارەسەرکردنی.
وا بڕیارە دەمیرتاش و وەفدە هاوڕێکەی بەشداری کۆبوونەوەیەکی جەماوەری گەورە لە فیەنای پایتەختی نەمسا، لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختە لەتورکیا بکەن.