کۆمیسیۆن: بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن ئامادەین

ئەمرۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لەھەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامداانی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان راگەیاند.

 شیروان زرار نەبی وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لەھەرێم لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەوا ڕێوشوێنی پێویستیان گرتۆتەبەر بۆ ھەڵبژاردن، لەو ڕووەشەوە داوایان لەوڵاتانی جیھان کردووە بەتایبەت ئەوانەی نوێنەرایەتیان لەکوردستان ھەیە، کە یارمەتییان بدەن بۆ باشتر تێگەیشتن لەھەڵبژاردن، وتیشی:"زۆر گرنگە ئەوان نوێنەریان ئامادەبێت لەکاتی ھەڵبژاردنەکاندا".

وتیشی:"بەگوێرەی یاسای ژمارە چوار، ئێمە بەرپرسین لەھەر ھەڵبژاردن و ڕاپرسییەک، چاوەڕوانی لایەنە سیاسییەکان دەکەین بزانین ئاخۆ کەی ئەوان دەگەنە رێکەوتن، ئەوکاتیش دەبێت ئێمە ئاگاداربکرێینەوەو بەفەرمی ڕابسپێردرێین، دواتر وەکو ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاردەدەین لەوەی بەچ شێوەیەک ئەو پرۆسەیە بەڕێوەبەرین".

ئەوەشی ڕوونکردەوە، ئەوان پێویستیان بە ٥٣٥ کارمەند ھەیە دایانبمەزرێنن، وەک قۆناغی یەکەمیش وەرگرتنی ئەو کارمەندانە لەڕێگەی (CV)ەوە دەبێت، دوای  وەرگرتنی سیڤیەکانیش ناوەکان یەکلایی دەکرێنەوە ڕادەگەیەنرێن.



PM:03:12:03/09/2015