ڤیدیۆ...ببینە ئەو كچە شوتییەك چی لێدەكات

كچێكی ئۆكرانی بە توانا بەهێزەكەی ناوی خۆی لە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان تۆمار دەكات.

ئۆلگا لیشتشۆكی تەمەن 30 ساڵ، دوای ئەوەی بە ڕانی سێ شوتی بە خێراییەكی زۆر دەشكێنێت، ناوی لە كتێبی گینسدا تۆمار دەكرێت، بەمەش دەبێتە خێراترین كەس كە شوتی لە ماوەیەكی كەمدا بشكێنێت.

ئەو كچە لەپرۆگرتامێكی ڕاستەخۆی كەناڵی (itv) لە ماوەی 14 چركەدا سێ شوتی دەخاتە نێوان ڕانی و بە هێزییەكی زۆر دەیانشكێنێتن بەمەش بینەران پرۆگرامەكە سەرسام دەكات.

ئۆلگا لیشتشۆك لەڕێی پرۆگرامەكەوە ئاشكرای دەكات كە دەوێت پەرە بەو توانایەی بدات ئەمجارە ژمارەیەكی دیكەی پێوانەی لە شكاندنی شوتیدا تۆمار بكات.



PM:03:23:12/09/2015