سەلاحەدین دەمیرتاش: ئێمە دەنگی ترسنۆکەکانمان ناوێت

هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند: کەس بەترسەوە دەنگ بە هەدەپە نەدات، ئێمە دەنگی ترسنۆکان وەرناگرین".

هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان سەڵاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند "کەس بەترسەوە دەنگ بە هەدەپە نەدات، ئێمە دەنگی ترسنۆکان وەرناگرین، کەس چەکی لەکەس رانەکێشاوە بۆ دەنگ".

دەمیرتاش وەک ئاژانسی ئانادۆڵ بڵاویکردەوە دەڵێت" هەندێک لایەن دەڵێن هەدەپە بە هەڕەشە دەنگ کۆدەکاتەوە بەڵام ئەوانە لەراستیدا دەیانەوێت بەو بیانووە ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدەن بۆسەر سندوقەکانی دەنگدان."

دەمیرتاش نوێژی جەژن کە لە دیاربەکر ئەنجامی دا و لەکاتی هاتنە دەرەوەی، لێدوانی بۆرۆژنامەنووسان داو پیرۆزبایی جەژنی لەهەموو لایەک کرد و ئاشکرای کرد کە بەهۆی توندوتیژییەکانی ناوچەکەوە، تامی جەژن نەماوە و وتی: ئێمە لەو بڕوایەداین کە ئەگەر بێتو لەسەر پەیامی جەژن کە ئاشتی و خۆشگوزەرانییە کار بکەین، ئەوا هەموو رۆژێکمان جەژن دەبێت، با جەژنی قوربان ببێتە ئامرازێک بۆ ئاشتی لە ناوچەکەمان و جیهاندا".

دەمیرتاش لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئاماژەی بە کەمپینی هەڵبژاردنی پارەتەکەیدا لەژێر ناوی "گەلێک و خوایەکمان هەیە" و هیوای خواست کە سەرکەوتووبن تێیدا و ئەوانەشی ئامرازەکانی زوڵم بەکاردەهێنن، لەرابردووشدا دۆڕاون و لە داهاتوشدا دەدۆرێن، تەنیا تورکیا دەیباتەوە.

لەبارەی هەڵوەشاندنەوە یان تێکەڵ کردنی هەندێک لە سندوقەکانی دەنگدان بەهۆی کێشەی ئەمنیەوە، دەمیرتاش گوتی: "دەشێت ٣ بۆ ٥ سندوق کێشەی ئەمنیان هەبێت جگە لەوە هیچ کێشەیەکی ئەمنی نییە، ئەوەی دەخوازێت، دەتوانێت بچێتە سەر سندوقەکە و دەنگی خۆی بدات. 



PM:10:17:24/09/2015