میرانی راکردنی چوار لایەنەکە لەگفتۆگۆ، بەهەڵهاتنی تۆمەتبار ناوزەد دەکات

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی، فازل میرانی دەڵێت""ئێمە حەزدەكەین ئەو لایەنانە ئەوەمان پێبڵێن بەدیلی كۆتایی پێهێنان بەكۆبونەوە پێنج قۆڵیەكان چیە؟بەڵام بە بۆچونی من  كۆتایهێنان وەك ڕاكردنە لەمەیدان،هەروەك چۆن تۆمەتبارێك لە لێكۆڵینەوە ڕابكات".

لەچاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەنگی ئەمەریکادا، فازل میرانی سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت" هەریەك لەئێمە خەڵكمان بێتاقەت كردووە،بەڵام خەڵكی ئێمە خەڵكێكی خۆڕاگرن هەم  لەئێمەی قبوڵ دەكەن وە هەم شەڕی داعشیش دەكەن".

لەسەر رای نێچیرڤان بارزانی لەسەر پرۆژەی چوار لایەنەکە، فازل میرانی دەڵێت" نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانە و كەسێكی گرنگە لەناو حیزبدا  شیكردنەوەی وشەی سەیر مانای ئەوەنیە بژاردەكان ڕەفزكرابێت یاخود قبوڵ كرابێت".

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی، دەڵێت"من ناتوانم بڵێم ئەم بۆچونە ڕای فەرمی پارتی نیە چونكە وەك وتم كاك نێچیرڤان جێگری سەرۆكی پارتیە و كەسی دووەمە لەحیزبدا بەبێگومان وەفدی ئێمە بە شیكردنەوەی ئەم لێدوانەی كاك نێچیرڤان دەچێتەوە ناو كۆبونەوەی داهاتووی  پێنج قۆڵی لە شەشی مانگدا" . 



PM:10:25:30/09/2015