پیرمام.. زاوایەک به‌چه‌قۆ خەزوری خۆی کوشت

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی لە پیرمام، زاوایەک خەزوری خۆی کوشت.

کاروان خۆشناو بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، "لە ڕووداوێکی کوشتن لە شارۆچکەی پیرمام، زاوایەک بە چەقۆ ھێرش دەکاتە سەر خەزوری و دەیکوژێت، دۆسیەی لێکۆڵینەوە کرایەوە بۆ ئەم ڕووداو لەلایەن پۆلیس".

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ پۆلیس ئاگادارکرایەوە بە بوونی ڕووداێکی کوشتن لە پیرمام، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە نێوان خەزور و زاوایەک، بۆتە شەڕ لە ئاکامدا زاواکە دوو چەقۆ لە ملی خەزوریی دەدات بەناوی (م.ع.ر)، تەمەن (٣٢) ساڵ و دەیکوژێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، تەرمەکەی ھەڵگیراوەتەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، دواتر تۆمەتبار بەناوی (س.ل.م)، دەستگیرکراوە.



PM:01:58:06/10/2015