ئیسرائیل نیگەرانە.. سوپای ئێران هێرش دەگاتەسەر حەڵەب

دوو بەرپرسی باڵای ناوچەكە كە ناویان ئاشكرا نەكردوە ئاشكرایدەكەن كە سوپای سوریا لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر سەربازی ئێرانی‌و میلیشیاكانی حیزبوڵای لوبنان خۆیان بۆ هێرشكردنەسەر حەڵەب ئامادەكردوە.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەم هێرشە بە پشتیوانی فرۆكە جەنگییەكانی روسیا ئەنجام دەدرێت.

ژمارەیەك لە میدیا عەرەبییەكانیش باس لە بەشداری قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لەو هێرشەدا دەكەن.

پێشتر بنیامین نتانیاهو، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل وتبووی ئێران هەزاران سەربازیی رەوانەی سوریا كردوە‌و لە نزیك سنورەكانی ئیسرائیل جێگیر كراون.



PM:05:06:14/10/2015