لە سلێمانی و هەڵەبجە مامۆستایان گردبوونەوە نەچوونەتەوە بۆ قوتابخانە

لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوا لەسلێمانی ژمارەیەک مامۆستا گردووبوونەتەوە و لە هەڵبجەی شەهیدیش زۆرێک لە قوتابخانەکان تەنها قوتباییەکان و ژمارەیەکی کەم مامۆستا رۆشتوونەتەوە.

پەیامنێرانی سپی لە سلێمانی و هەڵبجە رایانگەیاند لە هەڵبجەی شەهید زۆرێک لە قوتابخانەکان رۆشتوونەتەوە بۆ دەوام، بەڵام ژمارەیەکی کەم مامۆستا دەوام دەکەن، لەسلێمانیش ژمارەیەک مامۆستا وەک رۆژانی رابردوو لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوا گردبوونەتەوە.

دوێنێ ٨٠ بەڕێوەبەر لە سلێمانی و یەکێتی مامۆستایان لە سلێمانی و شارەکانی تر داوایان لەمامۆستایان کرد بایکۆی بشکێنن و بچنەوە پۆلەکانیان.
 



AM:09:37:19/10/2015