وێنە..بكوژەكەی قاسملۆ دیاری پێشكەش بە نێچیرڤان بارزانی دەكات

لەدیدارێكدا لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی ئێران یەكەم كەس بكوژەكەی د. عەبدولڕەحمان قاسملۆ پێشوازی لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات‌و دواتر دیاری پێشكەش دەكات.

ئێوارەی رۆژی 16/10، نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداری لە كۆنفرانسی ئەمنیەتی میونیخ گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران‌و لە پەراوێزی كۆنفرانسەكەشدا لەگەڵ چەندین بەرپرسی ئێرانیی كۆبووەوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی فەرمی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی رۆژی یەكشەممە نێچیرڤان بارزانی‌و شاندی هاوڕێی لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی ئێران كۆبوونەوە‌و لەسەرەتاشدا لەلایەن "محەمەد جەعفەر سەحراڕوودی"، بكوژی دكتۆر عەبدولڕەحمانی قاسملۆ، سكرتێری پێشووی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران پێشوازییان لێكرا.

لەپەراوێزی دیدارەكەشدا دیارییەك لەلایەن بكوژەكەی قاسملۆ پێشكەش بە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرا.















PM:02:32:19/10/2015