وەرزێكی نوێی پرۆگرامی ئەڤین ژن و ژیان دەستپێدەكاتەوە، ئەڤین ئاسۆو نمە نەریمانیش پێكەوە ڕیكلام بۆ پرۆگرامەكە دەكەن.
پرۆگرامی ئەڤین ژن و ژیان پاش سێ مانگ لە وەستانی، بە شێوازێكی نوێ ڕۆژی 2/11 لەسەر (net tv) دەستپێدەكاتەوە، بڕیارە بۆ ماوەی چەند مانگێك پرۆگرامەكە هەموو ڕۆژانی دووشەممە و پێنج شەممەیەك كاتژمێر شەشی ئێوارە پێشكەش بكرێت.
نمە نەریمان كە یەكێكە لەو منداڵانەی ماوەیەك لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ڕەخنە لە حكومەت دەگرێت، و بۆتە خاوەنی ناوبانگێكی زۆر، لەئێستادا ڕكیلام بۆ پرۆگرامەكەی ئەڤین ئاسۆ دەكات و بەشێوازە تایبەتەكەی بانگی ئەو پێشكەشكارە دەكات بۆ ئەوەی دەست بەپێشكەشكردنی ئەو پرۆگرامە بكاتەوە.
بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک بکە: