گروپێكی شیعەی عێراق هێرش بۆ سەر موجاهیدینی گرتەئەستۆ
گروپی "جیش موختار" كە گروپێكی میلیشیایی شیعەی عێراقە هێرشی موشەكی بۆ سەر كەمپی لیبرتی، شوێنی نیشتەجێبوونی هێزەكانی موجاهیدینی خەلقی ئێرانی گرتەئەستۆ.
ئەمرۆ هەینی، هەواڵنێرییەكانی ئێران بڵاویانكردەوە كە ملیشیا شیعەكانی سوپای موختار بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان گرتووتە ئەستۆ كە رۆژی پێنجشەممە كرایە سەر كەمپی موجاهیدینی خەلقی ئێران لەنزیك بەغدا كە بەهۆیەوە 23 كەس كوژرانو 100 كەسی دیكەش برینداربوون.
رێكخراوی موجاهیدین لە راگەیەنراوێكدا ژمارەی كوژراوەكانی 23 كەس راگەیاند كە لەناویاندا حسەین ئەبریشەمچی، یەكێك لە فەرماندەكانی باڵای ئەو گروپە بەرچاو دەكەوێت.
مریەم رەجەوی، كۆماری ئیسلامی ئێران بە بەرپرسیاری ئەم هێرشە دەزانێتو راگەیاند كە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكاش لێی ئاگادارن.
PM:05:15:30/10/2015