هاوسەرۆکی هەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش دوای دەنگدانی لە ئیستانبووڵ رایگەیاند" ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرنگە لە مێژووی سیاسیی تورکیادا".
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان ، لە قوتابخانەی مەولانا لە ناوچەی سوڵتان بەلی لە ئیستەنبوڵ، دەنگی داو، پاشان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند" "تورکیا ئێستا پێویستی بە ئاشتی و ئارامی هەیە، هیواشی خواست دوای ئەم هەڵبژاردنە ئاشتی بۆ وڵات بگەڕێتەوە".
هاوسەرۆکی هەدەپە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە "لە هەموو شتێک زیاتر پێویستیمان بە تەناهی و ئاشتی هەیە، دیاریکردنی داهاتووشمان لەدەستی خەڵکدایە، لە هەموو لایەکمان پیرۆز و مایەی خێر بێت".
سەڵاحەدین دەمیرتاش هیواشی خواست کە هاوڵاتیانی تورکیا دەنگ بدەن و بە هیوای ئەوەی هەموویان بە یەکەوە تورکیا بەرەو وڵاتێکی دیموکراتی بەرن.
پەرلەمانی توركیا لە 550 كورسی پێكدێت و هەدەپە لە هەڵبژاردنی پێشوودا ٨٠ کورسی بەدەستهێنا بە ڕیژەی زیاتر ١٣%ی دەنگەکانی هێنا.