وەزیرەکەی کۆمەڵ پیرۆزبایی لە داود ئۆوغلو دەکات

وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم، عەبدولستار مەجید پیرۆزبایی لە سەرۆکی پارتی دادو گەشە ئەحمەد داود ئۆغلو دەکات.

عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکدا لە پێگەی خۆی لە فەیسبووک دەڵێت"ھیوادارم لە پرۆسەی سیاسی و پێکھێنانی کابینەی داھاتووی حکومەتەکەیدام، ئەحمەد داودئۆغڵۆ سەرۆکی ئاکەپە ھیچ لایەنێک بە تایبەتیش هەدەپە پەراوێز نەخات بەتایبەت کە ئەو حزبە نوێنەرایەتی پێکھاتەیەکی سەرەکی دەکات لە تورکیا کە کوردە".

ئەو وەزیرە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات"ئێستاش (HDP) نوێنەرایەتی میللەتێکی ماف خوراو دەکات، بۆیە پێویستە ھەنگاو و گوتارەکانی داھاتووی ژیرانەتر بێت و ھەموو ھەوڵەکانی بە ئاراستەی بێدەنگ کردنی چەکەکان و، بەگەڕخستنەوەی پرۆسەی ئاشتی بخاتەگەڕ و ساحەکە بۆ نەتەوەپەرستە توندڕەوەکان چۆڵ نەکات".

عەبدولستار مەجید رەخنە لە هەدەپە دەگرێت کە لە هەڵبژاردنی ٧ ی حوزەیراندا لەگەڵ ئاکەپەدا بەشداری حکومەتی نەکردو دەڵێت"بەڵام بە داخەوە ئەو دەرفەتەی لەدەستدا".

لەهەڵبژاردنی دوێنێ ١١/١ ئاک پارتی ٣١٦ کورسی بەدەستهێنا، هەدەپە ٥٩ کورسی لە هەڵبژاردنی پێشوودا ٨٠ کورسی بەدەستهێنا.



AM:09:52:02/11/2015