خانمە گۆرانبێژی ناسراوی كورد كانی، كلیپێكی نوێ بۆ یەكێك لە گۆرانییەكانی بڵاودەكاتەوە.
كانی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب، كلیپی گۆرانی پایز بڵاودەكاتەوە، كە یەكێكە لە تراكەكانی ئەلبومی بێ تۆ كە كانی لە ساڵی 2014 بڵاویكردەوە و سەركەوتنێكی باشی بەدەستهێنا.
گۆرانی پایز پایز بوكی قژ زەرد لە هۆنراوەی شاعیری گەورەی كورد گۆران و میلۆدی هونەرمەندی ناسراو ئیسماعیل سابورییە، كلیپی گۆرانییەكەش لە كەش و هەوای پایزدا و لەنێو گەڵا زەردە هەڵوەریوەكاندا لە دەرەوەی كوردستان وێنەگیراوە و زانیار فەتاح كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.