سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی، فازل میرانی رایگەیاند" ویستمان چوار ساڵی ئارام و هێمنمان هه‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه گۆڕان نه‌هاتنه ژێر ئه‌و باره و گۆڕین ئه‌وه نییه كه ئه‌م منداڵ و گه‌نجانه فێری شتی نامۆ و نه‌خوازراو بكه‌ین له ناو كۆمه‌ڵگادا".
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتیی، فازل میرانی لە‌پێشوازی وەفدیكی باڵای حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان سەبارەت بەو ڕیوشوێنانەی دژی وەزیرەکانی گۆڕان و سەرۆکی پەرلەمان گرتیانە بەر، رایگه‌یاند" ئێمه ناچاربووین له گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێكارانه به‌رامبه‌ر گۆڕان و داوامان لێ‌كردن كه نه‌هێڵن كێشه‌كه گه‌وره‌تر بێت، به‌ڵام گوێیان له ئێمه نه‌گرت".
میرانی لەو دیدارەدا باسی له ره‌وشی ئێستای عێراق به گشتی و كوردستان به تایبه‌تی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌رده‌وام بوونی ئه‌م جۆره دیدارانه ئه‌نجامی ئه‌رێنی ده‌بێت بۆ یه‌كڕیزی كوردستان و ئه‌م كۆبونه‌وانه خێری هه‌مووانی تێدایه وله هه‌ر شوێنێك ئارامی هه‌بێت بۆ ئێمه ئه‌رێنییه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه و وتی" به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن خه‌ریكی دروستكردنی نائارامین له ناوخۆماندا و هه‌رێم به‌ره‌و ئاقارێكی مه‌ترسیدار ده‌به‌ن".
سکرتێری مەکەتەبی سیاسی وتی" پێكهێنانی حكوومه‌ت گرێبه‌ستێكه و هه‌ر كاتێك لایه‌نێك پابه‌ند نه‌بوو به گرێبه‌سته‌كه ده‌توانرێ هه‌ڵوه‌شێندرێ، چاره‌كردنی ئه‌م دۆخه‌یش له كاره هه‌ره گرینگه‌كانی ئێمه‌یه و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی بالای كوردستان له سه‌رووی هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی دیكه دایه".
ئەمڕۆ ١١/٦ له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان له سه‌ڵاحه‌ددین (فازڵ میرانی) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازی له شاندی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كرد كه پێكهاتبوو له (به‌ڵێن عه‌بدوڵلا) و (به‌همه‌ن حوسێن) ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و (گۆران جه‌لال) و (هه‌ڤال عه‌بدوڵلا) و (ئامانج عه‌لی) ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان.