سەلاحەدین بەهادین هەوڵی راگرتنی لێکترازانی لایەنەکان دەکات

ئەمینداری پێشووی یەکگرتوو ئیسلامی کوردستان کوردستان هەوڵەکانی دەخاتە گەڕو دەیەوێت شاڵاوی شەڕی راگەیاندن رانگرێت و كۆتایی بەم لێكترازانە بهێنێت.

لە روونکردنەوەیەکدا ئەمینداری پێشووی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەلاحەدین بەهادین دەڵێت" وەك هەستكردن بە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و نیشتیمانی خۆی، لە چەند رۆژی هەفتەی رابردوودا لە سلێمانی و هەولێر چەند دیدارێكی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی دۆخە سیاسیەكە ئەنجامداوە، ئەم هەوڵەی مامۆستا صلاح الدین بە مەبەستی ئارامكردنەوەی گرژی دۆخەكەو ئەنجامدانی میانگیری لە نێوان لایەنە سیاسیەكاندا". 

دەقی روونکردنەوەکەی نووسینگەی رۆژنامەڤانی سەلاحەددین بەهائەدین...

رونكردنەوەیەك لە نوسینگەی رۆژنامەوانی (مامۆستا صلاح الدین)ەوە دەربارەی ئەو هەواڵانەی سەبارەت بە سەردانی بەڕێزیان بۆ لای لایەنە سیاسیەكان و دەنگۆی هەوڵی میانگیری و كۆتایی هێنان بە گرژی بارودۆخەكە:

" مامۆستا صلاح الدین محمد بەهائەدین وەك هەستكردن بە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و نیشتیمانی خۆی، لە چەند رۆژی هەفتەی رابردوودا لە سلێمانی و هەولێر چەند دیدارێكی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی دۆخە سیاسیەكە ئەنجامداوە، ئەم هەوڵەی مامۆستا صلاح الدین بە مەبەستی ئارامكردنەوەی گرژی دۆخەكەو ئەنجامدانی میانگیری لە نێوان لایەنە سیاسیەكاندا، پاش ئەو حاڵەتە نەخوازراوە دێت كە گەیشتە راگرتنی كۆبوونەوەكانی گەیشتن بە سازان و بە بنبەست گەیشتنی رێكەوتنی لایەنە ناكۆكەكان، تا بوو بەهۆی چەندین كاردانەوەی نەخوازراو و ئیفلیج بوونی دامودەزگاكانی حكومەت و پەرلەمان، خاڵە سەرەكیەكانی ئەم دەست پێشخەرییە راگرتنی شاڵاوی شەڕی راگەیاندن و كۆتایی هێنانە بەم لێكترازان و، دڵەراوكێی هاوڵاتیان و هەڕەشەی تێكچوونی سەقامگیری سیاسی و ئابوری و ئیداری و كۆمەڵایەتییەی هەرێم، كە ئەویش بە راگرتنی ئیجرائاتەكان و گەڕانەوە بۆ مێزی گفتوگۆ دەبێت..

شایانی باسە لە سەردانەكەی شاری هەولێردا بەڕێزیان سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد و، لە میانەی دیدارێكیاندا لەگەڵ بەڕێز مامۆستا (محمد فەرەج) ئەمینداری گشتی و مەكتەبی سیاسی یەكگرتوودا گفتوگۆیان لەسەر بارودۆخی ناوخۆی حیزب و دۆخی سیاسی هەرێم بەگشتی كرد، مامۆستا صلاح الدین رۆڵی ئیجابیانەی یەكگرتووی لەم وێستگە هەستیارەی هەرێمدا بەرز نرخاند..

وێڕای چەند سەردانێكی كۆمەڵایەتی لە شاری هەولێر و بەشداری كردن لە دیداری ئەنستتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێری) كە لە رۆژانی (3-4-5/11/2015) بە سەرپەرشتی بەڕێز (د.دلاوەر عەلائەدین) بەڕێوەچوو".

 

نوسینگەی رۆژنامەوانی

مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌الدین



PM:09:49:06/11/2015