پارتی: لە ئەمشەوەوە شەڕی راگەیاندن رادەگرین

سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند "لەسەر داوای خەڵكی كوردستان‌و بەشێوەی تاكلایەنە" لە ئەمشەوەوە شەڕی راگەیاندن رادەگرن.

سەرچاوەكە بە ماڵپەڕی باسنیوزی نزیك لە پارتی راگەیاند: ئەمشەو پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵمەتی بڵاوكردنەوەی ڕاستییەكان ڕادەگرێت كە خەڵكی بە شەڕی ڕاگەیاندن وەسفی دەكەن.

دووپاتیشی كردەوە كە بڕیارەكەی پارتی بە شێوەیەكی تاكلایەنانەیە و لەپێناو بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان دراوە.
هەروەها گوتی "سەعات 8ی ئەمشەو، بڕیارەكە لە سەرجەم ڕاگەیاندنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان جێبەجێ دەكرێت و چیتر هەڵمەتەكە بەردەوامی نابێت".



PM:09:36:08/11/2015