بەپەلە.. شەڕی پێشمەرگە‌و حەشدی شەعبی لە خورماتو بەردەوامە

شەڕ‌و تێكەهەڵچوون لە باشوری خورماتوو لەنێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان‌و میلیشیا شیعەكانی ناسراو بە حەشدی شەعبی بەردوامە.

پەیامنێری سپی رایگەیاند: پاش بەرەوڕووبوونەوەكەی ئەمرۆی نێوان پێشمەرگە‌و حەشدی شەعبی كە تێیدا چەند ملیشیایەكی حەشدی شەعبی كوژران‌و ئاسایشێكی شەهید بوو، لە ئێستادا بە دووری 10 كم لەباشوری خورماتوو، هێزی پێشمەرگەی كوردستان‌و چەكدارانی حەشدی شەعبی بەرامبەر بەیەكتر سەنگەریان گرتووە‌و شەڕ بەردەوامە.

دوای ئەوەی لە بازگەی باشوری خورماتوو کە بە محاویلەکە ناسراوە بەهۆی سووکایەتیکردن بە بێشمەرگەکانی بازگەکەوە شەڕ دروستدەبێت و  لەئەنجامدا ٤ چەکداری حەشدی شەعبی دەکوژرێن و ٢ تر بەدیلی دەگیرێن و یەکێکیشیان بریندار دەبێت، لەهەندێک ناوچە، شیعە چەکدارەکان تەقە لەپێشمەرگەو ئاسایش دەکەن.



PM:02:36:12/11/2015