وێنە...پەرستگای سێكس لە هندستان

پەرستگای خاجوراهۆ، یەكێكە لە پەرستگاكانی هندستان كە بە پەرستگای سێكس ناسراوە و چەندین گەشتیار ساڵانە بۆ بینینی دیمەنەكانی سەردانی دەكەن.

ئەو پەرستاگایە لەنێوان ساڵانی 950 بۆ 1050 لەسەردەمی چاندێلادا دروست كراوە و چەندین پەیكەری داتاشراوی سێكسی تێدایە كە  باس لە شێوازی سێكسی ژن و پیاو هەروەها مرۆڤ و ئاژەڵ دەكات، ئەمە جگە لەوەی چەند شێوەیەكی كاتی سێكس كردن هەڵكۆڵراوە كە ئەنجامدانی ئەستەمە.

سەبارەت بە هۆكارەكانی دروستكردنی ئەو پەرستاگایە چەند لێكدانەوەیەك هەیە كە بەشێكیان پێیان وایە بۆ دەرخستنی یەكسانی هێزی ژن و پیاوە، هەندێ كەسیش پێیان وابووە بۆ ئەوە دروست كراوە كە خەڵكی فێری هونەرەكانی سێكس بكات، بەشێكی دیكەش هۆكاری دروست بونی بۆ گرنگی سێكس لە ژیانی مرۆڤدا دەگێڕنەوە.









PM:01:49:14/11/2015