لە خورماتوو مناڵێک بەدەستی حەشد کوژراو خۆپیشاندان دەستیپێکرد

پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ لە خورماتوو لەگەڕەکی کۆماری، چەکدارانی حەشدی شەعبی بە چەکی "قەناس" مێرمنداڵێکیان بەناوی " محەمەد"ەوە کوشت.

ئەو مێرمنداڵەی کەناوی محەمەد سەوزە فرۆشە.

لە خورماتووە پەیامنێری سپی رایگەیاند" دوای کوژرانی مناڵەکە هاوڵاتیانی کوردی خورماتوو رژاونەتە سەر رێگای سەرەکی بەغدا- کەرکوک و بە خۆپیشاندان رێگاکەیان داخستووە".

دوێنێ حەشدی شەعبی و پێشمەرگە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی سەرۆکایەتی عێراق و فەرماندەی هێزەکانی عێراق و نوێنەری پەرلەمان لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتن، بەڵام بەقسەی چاودێران ئەو رێکەوتنە لاوازەو هەموو ساتێکی ئەگەری هەڵوەشانەوەی هەیە.   



PM:12:11:15/11/2015