پەرلەمانتارێك: پێشتر حكومەت‌و پەرلەمانمان لە مەترسی میلیشیا شیعەكان ئاگادار كردبووەوە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان دەڵێت پێشتر سەرۆكایەتی پەرلەمان‌و حكومەتی هەرێمیان لە مەترسی بوونی حەشدی شیعی لەناوچەی خورماتوو و گەرمیان ئاگادار كردبووەوە بەڵام هیچ رێگرییەكیان لێ نەكرا.

پەرلەمانتار بێستون فایەق  رایدەگەیەنێت كە پێشتر لەگەڵ پەرلەمانتار عومەر مەحمود ساڵح لە دوو یاداشتدا سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان‌و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی لە مەترسی حەشدی شیعی لە ناوچەی خورماتوو گەرمیان ئاگادار كردبووە.

پەرلەمانتارەكەی گۆڕان دەنوسێت: چەند جارێک ساڵی رابردوو سەرەتای ئەمساڵ سەرۆکایەتی پارلەمان و حکومەتمان لە مەترسی بونی میلیشیا شیعەکان لە دوز خورماتوو ناوچەکانی گەرمیان ئاگادار کردەوە بەداخەوە لەبری رێگرتن ئەو هێزانە لە دووز و چەند شوێنێکی تر جێگیرکران.

ئاماژە بەوەش دەكات:  ئەم هێزانە چەند جارێکی تر لەکاتی تێپەڕبونیان بەناو کەلار و کفرییدا بێڕێزیان بەهاولاتیان کردو پەلاماری ژمارەیەک خوێندکارو مامۆستایان دا ، ئەم هێزانە پێویستە لە سنوری ناوچە کوردیەکان دور بخرێنەوە ، زیاتر مانەوەیان کارەسات و شەڕی گەورەتری بەدوادادێت بەتایبەت لەناو دوزخورماتودا .






PM:01:55:16/11/2015