میلیشیاکانی حەشدی شیعی زیاترلە 50 شۆفیری كوردیان رفاند

پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند زیاتر لە 50 شۆفیری كورد لەسەر رێگەی بەغدا لەلایەن چەكدارانی حەشدی شیعی رفێنراون‌و هەوڵ بۆ ئازادكرانیان بەردەوامە.
عادل نوری ، پەرلەمانتاری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات چەندین شوفێری كورد لە كاتی گەرانەوەیان لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان گیریان خواردوەو رێگایان لێ گیراوەو پەیوەندیان كردووە تاوەكو رزگاربكرێن.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەشڵێت: لە ئێستادا سەرقاڵی رزگاركردنیانین .كە ژمارەیان زیاتر لە 50 شوفێرەو لە رێگاكانی نێوان بەسراو بەغداو كوردستان گیریان خواردوەو هەندێكیان رفێندراون و هەندێكیتریشیان لەلایەن چەكدارەكانی میلیشیا شیعەكانەوە پارەو مۆبایلەكانیان لێ سەندراوەو سوكایەتیشیان پێ كراوە .

پەرلەمانتارەكە ناوی چوار شوفێریشی هێناوە كە پەیوەندیان پێوەكردوون كە ئەمانەن:

صمد احمد محود ١٠٦٠٤١/سلیمانی

زوبیر اسحد صابر ١٤٤٢٤١/اربیل

ناری ایسماعیل محمد ١٢١٩٣٨/اربیل

بیام صابر سحدی ١٧٠٣١٧/اربیل.



PM:09:32:16/11/2015