حەشدی شیعی: كورد هیچ جیاوازیەكی لەگەڵ داعشدا نیە

وتەبێژی رەوتی ئەهلی حەق كە بەشێكین لەمیلیشیا شیعەكانی دەڵێت: ئەو ئاژاوە گێڕیەی لە خورماتوو دروستبووە لەلایەن سەرکردایەتی کوردستانەوە نەخشەی بۆ داڕێژراوە و هیچ جیاوازیەکیشیان نییە لەگەڵ داعش.

جەواد تەلیباوی بە میدیا عێراقییەكانی رایگەیاند: "بۆ لێدان و لەناوبردنی ئەو کەسانەی دەسدرێژی دەکەنە سەر تورکمانە شیعەکانی دووزخورماتوو، ڕەوتەکەیان بڕیاری ناردنی لیوایەکی پسپۆری شەڕی کۆڵان بە کۆڵانی ناردووەتە شارەکە و لیواکەش شارەزایی شەڕی ناوشارە".

ئەوەشی خستەروو: هەرێمی کوردستان دەیەوێت گرفتەکانی ناوخۆی خۆی بهێنێتە دەرەوەی و خەڵک بەشتی دیکەوە سەرقاڵ بکات.

هاوکات دژایەتی خۆشی بۆ ئەو رێکەوتنە دەربڕیووە کەلەنێوان هەندێک لە لیستەکان و حزبەکان لەقەزاکە بووە کە پێی وایە لەسەر بنەمای دژایەتی کردنی شیعە هاتوەتە ئاراوە، وەک ئاماژەیەک بۆ دوارێکەوتنی لایەنەکان لەو شارە.



PM:03:10:17/11/2015