سەدر رەخنە لەو کەسانە دەگرێت هەڕەشە لەکورد دەکەن ( دەقی نامەکە)

موقتەدا سەدر سەرکردەی دیاری شیعەی عێراق رەخنە لەو هەڕەشانە دەگرێت کە لەکێشەکەی خورماتوو لەکورد دەکراو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە بەدانیشتن ‌و گفتوگۆ کێشەکە چارەسەر بکرێت.

لەوەڵامی نامەیەکی مستەفا هادی تورکمانی بەرپرسی تەوژمی سەدر لە خورماتوو، موقتەدا سەدر بەخەتی خۆی نووسیویەتی "گرژییەكانی دۆخی دوزخورماتوو نەفەسی تایفی و بەرژەوەندیی شەخسی و كورتبینی لەپشتەوەیە.. بەتوانجیشەوە خەفەت بۆ ئەوە ئەخوات كەی قەومەكەی "شیعە" لەمە تێ دەگات!".

ئەم لێدوانەی موقتەدا لەکاتێکدایە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی و شیعە لەگەڵ ئەوەدابوون ئەگەر کورد رێگری کرد لە چوونی هێزێکی حەشد بۆ ناو خورماتوو ئەوا هێرشی سەربازی بکرێتە سەریان.



PM:09:52:19/11/2015