سیستانی هۆشداری دەداتە كورد
مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق په‌یامێك ئاراسته‌ی هه‌ردوو پێكهاته‌ی كورد‌و شیعه له‌خورماتوو ده‌كات، داواده‌كات هه‌رچی زووه ئه‌و دۆخه‌ی هاتۆته‌پێش كۆتایی پێبهێندرێت، هاوكات كوردیش ئاگادارده‌كاته‌وه.
عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لائی، نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی، گه‌وره مه‌رجی شیعه‌كانی عێراق له‌وتاری هه‌ینیدا، په‌یامێكی مه‌رجه‌عیه‌تی ئاراسته‌ی كورد‌و شیعه‌ی خورماتوو كرد.
له‌و وتاره‌دا كه‌ربه‌لائی وتی:"سیستانی داواده‌كات ئه‌و دۆخه‌ی هاتۆته پێش، هه‌رچی زووه كۆتایی پێبهێندرێت دۆخی خورماتوو ئاسایی بكرێته‌وه".
سیستانی له‌په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی نه‌شاردۆته‌وه، ئه‌وه‌ی له‌خورماتوو ڕویداوه مه‌ترسیداره، به‌ڵام داواشیكردووه، "خاوه‌ن عه‌قڵه‌كانی خورماتوو كارێك بكه‌ن دوباره كه ئه‌وه‌ی ڕوویدا نه‌بێته‌وه‌و كورد‌و شیعه یه‌كبگرن بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستان".
سیستانی له‌په‌یامه‌كه‌یدا، هۆشداری ئه‌وه‌شی به‌كورد داوه، هه‌وڵنه‌دات ئه‌و واقیعه‌ی دروستبووه له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا، به‌خراپ بیقۆزێته‌وه.
PM:09:35:20/11/2015