دەبێت هەرێم لەماوەی ١٤ رۆژدا ١٠٠ملیۆن دۆلار قەرەبووی دانا غاز بکات

کەناڵی CNBC عەرەبی بڵاویکردەوە کۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی ئەو داوایەی لەدادگای باڵای بەریتانیا دژی حکومەتی هەرێم بردەوەو دەبێت لەماوەی ١٤ رۆژدا ١٠٠ ملیۆن دۆلار بدات بەو کۆمپانیایە.

کەناڵەکە ئەمڕۆ ١١/٢٢ بەیانێکی بورسەی ( ئەبو ڤبی ) بڵاویکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە دەستەی دادوەری (تەحکیم )ی لەندەن لە کانونی یەکەمی ٢٠١٤ دا بڕیاریدا لەماوەی سی رۆژدا حکومەتی هەرێم ١٠٠ ملیۆن دۆلار بدات بە کۆمپانیای داناغاز، بەڵام حکومەتی هەرێم پابەند نەبوو پێیەوە.

بورسەکە دەڵێت" پێشتریش کۆمپانیای ئەکنسورتیوم کە کۆمپانیا نەوتی هیلالی ئیماراتیەو کۆمپانیای ئۆ ئێم فی و نەمساوی هاوبەشن تیایدا، داوایی یاساییان بۆ لیژنەی دادوەری ( تەحکیم ) لە ساڵی ٢٠١٣ بەرزکردەوە بەرامبەر پابەند نەبوون بەو گرێبەستانەوە کە دەبوایە بەرامبەر ئەو بەرهەمەی هەیانە پێیان بدرایە".

بورسەی ( ئەبو ڤبی ) ئاماژە بۆ ئەوە دەکات پێشتر کۆمپانیای دانا غاز داوایەکی لە دادگای باڵای  بەریتانی بەرزدەکاتەوە دوای ئەوەی حکومەتی کوردستان ئامادە نەبوو پارەکە بدات.



PM:12:33:22/11/2015