پسپۆڕانی تەندروستی ئاشكرای دەكەن بەشێكی پیاوان هاوشێوەی ژنان نیشانەكانی سوڕی مانگانەیان تێدا دەردەكەوێت.
چەند پسپۆڕێكی بەریتانی بۆیان دەركەوتووە %25ی پیاوان مانگانە چەند نیشانەیەكیان تێدا دەردەكەوێت كە هاوشێوەی ئەو نیشانەنەیە كە ژنان چەند ڕۆژێك پێش دەستپێكردنی سوڕی مانگانە توشی دەبن.
دیارترین ئەو نیشانانە بریتین لە هەست كردن بە ماندوێتی و برسێتی و بێزاری و توشبوون بە دڵەڕاوكێ و تێكچونی باری دەرونی.
لە ڕاپرسییەكدا كە پسپۆڕەكان لەگەڵ چەند ژن و پیاوێك ئەنجامیانداوە، %26 پیاوەكان دانیان بەوەدا ناوە كە مانگانە ئەو نیشانانەیان تێدا دەردەكەوێت، هەروەها %20 ژنانیش وتویانە كە مێردەكانیان ئەو نیشانانەیان هەیە و لەو كاتەشدا یارمەتییان دەدەن.