یه‌كێتی و حه‌شدی شه‌عبی رێكەوتنیان كرد
یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ومیلیشیا شیعەكانی ناسراو بە حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی په‌یوه‌ندیدار به ره‌وشی قه‌زای خورماتوو گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
پاش ئه‌وه‌ی كه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ26-11-2015 وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ قایمقام و حه‌شدی شه‌عبی له‌باره‌ی ره‌وشی قه‌زاكه كۆبوونه‌وه، پاش تاوتوێكردنی بارودۆخی قه‌زاكه لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كۆبوونه‌وه‌كه به میدیاكانی یەكێتی راگه‌یاند: پاش تاوتوێكردنی بارودۆخی قه‌زاكه لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م چوار خاڵه‌ی خواره‌وه رێككه‌وتن.
1- هه‌ڵگرتنی ئه‌و بازگه‌یه‌ی كه سه‌ره‌تا كێشه‌كه له‌وێوه سه‌ریهه‌ڵدا.
2- هه‌ردوو بازگه‌ی سه‌ره‌كی قه‌زای خورماتوو راده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایش بكرێت و له ده‌ست هێزه‌كانی پۆلیس نه‌مێنێت.
3- مه‌له‌فی ئه‌منی قه‌زاكه به ده‌ستی پۆلیسی مه‌حلی بێت ئه‌ویش به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی ئه‌منی قه‌زاكه كه شه‌لال عه‌بدول قایمقامی شاره‌كه‌یه.
4- به‌زوترین كات ده‌بێت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی شاره‌كه‌چۆڵبكه‌ن.
جێی باسه لایه‌نه‌كان ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه ده‌بێت ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه به‌زووترین كات جێبه‌جێ بكرێن.
PM:03:38:26/11/2015