فازل میرانی: پێویستە یوسف محەمەد بە شێوەی یاسایی بگۆڕدرێت
فازڵ میرانی
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ڕایگەیاند، پێویستە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەی یاسایی بگۆردرێت و پێشی وایە گۆڕان جارێکی تر چانسی وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی نییە.
فازڵ میرانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی کوردستان تیڤی سەر بە حزبەکەی ئاماژەی بەوەشکرد، یوسف محەمەد سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووە له به‌ڕێوه‌بردنی په‌رله‌مان و نه‌یتوانی ململانێی سیاسی له‌په‌رله‌مان دوور بخاتەوە بۆیە پێویسته بگۆردرێت به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی وتیشی، به‌دیلی یه‌كێتی بۆ پارتی هه‌ر یه‌كێتیه وناتوانن به‌بێ یه‌كتر حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ببه‌ن و تا ١٠ساڵی دیكه پێویستیان به‌یه‌كتر هه‌یه.
PM:03:12:28/11/2015