سەرۆكی ڕوسیا بە نەسلەتەلەوە دەچێتە كتێبی گینسەوە

هونەرمەندێكی ڕوسی پەیكەرێكی فلادیمێر پۆتنی سەرۆكی ئەو وڵاتە لە نەستەلە دروست دەكات و دەیەوێت بەهۆیەوە ناوی بچێتە كتێبی گینسەوە.

نیكیتا گیوسیڤ كە هونەرمەندێكی ڕوسییە، پەیكەرێكی فلادیمێر پۆتن لە نەستەلە دروست دەكات كە كێشەكەی زیاتر لە 70 كیلۆگرام دەبێت بڕیارە لە پێشانگای نەستەلەدا كە هەفتەی 5،6/12 بەڕێوە دەچێت نمایشی بكات.

سەرپەرشتیارانی فیستیڤاڵەكە ئاماژەیان بەوە كردووە كە بەشێوەیەكی فەرەمی لیژنەی كتێبی گینس بانگهێشت دەكەن تاوەكو ئەو كارە وەك گەورەترین پەیكەری نەستەلە كە بۆ سەرۆكی وڵاتێك كرابێت لە كتێبەكەدا تۆمار بكەن.

لای خۆیەوە سكرتێری ڕۆژنامەوانی سەرۆكی ڕوسیا ڕایگەیاندووە كە پۆتن بە هیچ شێوەیەك حەز ناكات شێوەی ئەو لە كاری بازرگانیدا بەكاربهێنرێت.






PM:02:12:30/11/2015