هه‌ژارترین وڵاته‌كانی جیهان ساڵانه له لایه‌ن ڕێكخراو ده‌زگا ئابوری و مرۆییه‌كانه‌وه ده‌ست نیشان ده‌كرێت كە چه‌ند پێوه‌رێك وەك ئابوری، ته‌ندروستی و ئاستی ژیان به‌كارده‌هێنرێت بۆ دەستنیشانكردنی ئەو وڵاتانە.
ساڵی 2015 دا ناوی 10 وڵات وه‌ك هه‌ژارترین وڵاتی جیهان بڵاو كرایه‌وه، ئهوپش له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (http://www.abcnewspoint.com) و چه‌ند پێگه‌یه‌كه ئه‌لیكترۆنی دیكه‌وه بڵاوكرایه‌وه به ناوی 10 له هه‌ژارترین وڵاته‌كانی جیهان ، له‌و لیسته‌دا كه ئاشكرا كراوه كۆی لیسته‌كه وڵاته‌كانی ئه‌فریقایه ، نا سه‌قامگیری سیاسی و جه‌نگی ناوه‌خۆی واته هۆكاره مرۆییه‌كان له هه‌مویاندا پێش هۆكاره سروشتیه‌كان كه‌وتون ، هه‌ڵبه‌ت زۆر جار هه‌ژاری له سروشت یان ده‌رامه‌تدا نابێته گرفت بۆ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری .
یه‌كه‌م : مالاوی ( Malawi ) وڵاتێكی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقایه ، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 16 ملیۆن ، سه‌رجه‌می به‌رهه‌می ناوخۆیی ( GDP) زۆر نزمه كه نزیكه‌ی 226.5$ ، وه تێكڕای ته‌مه‌نی دانیشوانه‌كه‌ی زۆر كه‌مه و ڕێژه‌ی مردنی منداڵ له ئاستێكی به‌رزدایه و تا ئێستاش كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه . مالاوی كه‌مترین ئاستی پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه دیوه له سه‌ر ئاستی جیهاندا ، ئابویی ئه‌م وڵاته به پله‌ی یه‌كه‌م پشت به كشتوكاڵ ده‌به‌ستێت ، زۆرترین ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی دانیشتوانی گوندن كه 85% ده‌كات ، له به‌ر كه‌می ته‌مه‌نی دانیشتوانه‌كه‌ی و بڵاوبونه‌وه‌ی فایرۆسی ئایدز خه‌رجیه‌كانی سه‌رشانی ئه‌م وڵاته‌ی زیاد كردوه ، له لایه‌كی تر پشیت به هاوكاری ده‌ره‌كی ده‌به‌ستێت .
دووه‌م : بورندی ( (Burundi یه‌كێكه له وڵاته ئه‌فریقیه‌كان و ئه‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی كیشوه‌ری ئه‌فریقا ، سه‌رجه‌می به‌رهه‌می ناوه‌خۆی ( GDP) 267.10 $ ئه‌م وڵاته ده‌ناڵێت به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵی و جه‌نگی ناوه‌خۆی و قه‌یرانی سیاسی و نه‌خوێنده‌واری و نه‌بونی ئاسایشی ئابوریه‌وه ، ئه‌مانه‌ش ڕێگیرین له به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی ئه‌م وڵاته‌دا . وه دانیشتوانه‌كه‌ی به‌ده‌ست برسێتی یه‌وه ده‌ناڵێنین . دانیشتوانی ئه‌م وڵاته نزیكه‌ی 8.749.000 ، به‌رهه‌می ناوه‌خۆی ئه‌م وڵاته سه‌وزه‌وات و ڕاوه ماسیه .
سێیه‌م: كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ندی (Central African Republic ) ، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 4.422.000 كه‌سه ، خاوه‌نی چه‌ندین ده‌رامه‌تی سرروشتی و كانزایی جیاوازه وه‌ك یۆرانێوم و دره‌خت و نه‌وتی خاو و ئه‌ڵماس و ئاڵتون و هێزی ئاوی یه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م ده‌وڵه‌ته هێشتا له ناو هه‌ژارترین وڵاتانی جیهاندایه ، سه‌رجه‌می به‌رهه‌می ناوه‌خۆی ( GDP) 333.20$ ئه‌م وڵاته گه‌شه‌كردنێكی ئابوری زۆر لاواز و گه‌شه‌كردنی مرۆپیشی به‌هه‌مان شێوه لاوازه . جه‌نگ كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاستی وێران‌كرد به‌شێكی زۆری دانیشتوانه‌كه‌ی ئاواره بوون . ئابوری ئه‌م وڵاته پشت ده‌به‌ستێت به كشتوكاڵ و نزیكه‌ی 65% هێزی كار له‌م كه‌رته‌دا كارده‌كات .
چواره‌م: نێجیریا (Niger ) ده‌كه‌وێته خۆرئاوای ئه‌فریقا ، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی270.076 .17 ملیۆن كه‌س ده‌بێت كه زۆرینه‌ی مسوڵمانه 80% خاكه‌كه‌یان بیابانه ، سه‌رجه‌می به‌رهه‌می ناوخۆیی ( GDP) 415.40$ ، ئابوری ئه‌م وڵاته پشت به هه‌نارده‌كردنی هه‌ندێك به‌روبومی كشتوكاڵی ده‌به‌ستێت له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌كردنی هه‌ندێك ده‌رامه‌تی خاو‌دا وه‌ك یۆرانیۆم ، هه‌ریه‌كه له كه‌رتی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده له خراپتیرن ئاستدابییه
پێنجه‌م: لیبریا (Liberia) یه‌كێكه له وڵاته‌كانی ڕۆژئاوای ئه‌فریقا ، ژماره‌ی دانیشتوان 3,786,764 كه‌سه و نزیكه‌ی 85% دانیشتوانه‌كه‌ی له ژێر هێڵی هه‌ژاریه‌وه‌یه ، سه‌رجه‌می به‌رهه‌می ناوخۆیی ( GDP) 454.30$ ، و پێشكه‌وتنێكی زۆر هێواشی هه‌یه ، وه له جه‌نگی ناوه‌خۆیدا نزیكه‌ی نیو ملیۆن كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و فایرۆسی ئیبۆلا له‌م وڵاته‌دا بونی هه‌یه و نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س به‌و هۆیه‌وه مردون .
6. ماداگاسكار (مدغشقر ) یان (Madagascar ) یه‌كێكه له وڵاته دورگهیهكان له سه‌ر زه‌ریای هندی له كه‌ناری باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا ، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتره له 25 ملیۆن كه‌س ، چواره‌م گه‌وره دورگه‌ی جیهانه ، 5% میوه و باڵنده‌ی جیهانی ده‌كه‌وێته ئه‌م ناوچه‌یه‌وه وه مه‌یمونی لیمور و چه‌ند جۆرێكی تری باڵنده و ئاژه‌ڵی لێده‌ژی . سێ به‌شی دهنیشتوانهكهی له ژێر هێڵی هه‌ژاریه‌وه‌ن خه‌رجی ڕۆژانه‌یان له خوار 1.25$ وه‌یه ، سه‌رجه‌می به‌رهه‌می ناوخۆیی ( GDP) $463.00 . ئابوری ئه‌م وڵاته له‌سه‌ر كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار وه‌ستاوه هه‌روه‌ها ڕاوه‌ماسی و قاوه و كاكا و قامیشی شه‌كر ههناردهكات .
حه‌وته‌م: كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی (Democratic Republic of the Congo ) یه‌كێكه له وڵاته ئه‌فریقیه‌كان ، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 77 ملیۆن كه‌سه ، ده‌وڵه‌مه‌نده به سه‌رچاوه‌ی سروشتی ، هیچ سهقامگیریهكی سیاسی له‌م وڵاته‌دا بونی نی یه ، گه‌نده‌ڵی ئه‌و پێشكه‌وتنه كه‌می كه هه‌بوو له ناوی برد. سه‌رجه‌می به‌رهه‌می ناوخۆیی ( GDP) 484$. له‌ساڵی 1996 دا هۆی جه‌نگه‌وه نزیكه‌ی 5 ملیۆن كه‌س گیانیان له ده‌ست دا . خراپی خۆراك و نه‌بونی یه‌كێكه له هه‌ره گرفته گه‌وره‌كانی ئه‌م وڵاته كه نزیكه‌ی سێ یه‌كی به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن
هه‌شته‌م: گامبیا (Gambia ) ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای ئه‌فریقا ، وه یه‌كێكه له وڵاته بچوكه‌كانی ئه‌فریقا و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 1.8 ملیۆن كه‌س ده‌بێت ، داهاتی ساڵانه‌ی تاكه‌كه‌س له ئاستێكی زۆر نزمدایه و سه‌رجه‌می به‌رهه‌می ناوخۆیی ( GDP) 488.60$ ، ئابوریه‌كه‌ی پشت به گه‌شت و گوزار و كشتوكاڵ و ڕاوه‌ماسی ده‌به‌ستێت .
نۆیه‌م: ئه‌سوپیا (Ethiopia ) به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی ئه‌م وڵاته ناسراوه به كۆماری دیموكراتی یه‌كێتی ئه‌سوپیا ، یه‌كێكه له ده‌وڵه‌ته ئه‌فریقیه‌كان ، له هه‌مانكاتدا گه‌وره‌ترین وڵاتی ئه‌فریقیه له ڕوی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه نزیكه‌ی 88 ملیۆن كه‌س ده‌بێت . سه‌رجه‌می به‌رهه‌می ناوخۆیی ( GDP) 505.00$ ، گه‌شه‌كردنی ئابوری له‌م وڵاته‌دا زۆر لاوازه و ئابوری ئه‌م وڵاته به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به كشتوكاڵ ده‌به‌ستێت
ده‌یه‌م: غینیا (Guinea) ئه‌كه‌وێته ڕۆژئاوای ئه‌فریقا . ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 10.5 ملیۆن كه‌سه . وه خاوه‌نی ده‌رامه‌تێكی سروشتی زۆریشه وه‌ك ئاڵتون و ئه‌ڵماس به‌ڵام سه‌رجه‌می به‌رهه‌می ناوخۆیی ( GDP)523.10$، داهات و گه‌شه‌ی ئابوری تێیدا زۆر لاوازه وه ناتوانێت هیچ جوڵه‌یه‌ك بدات به ئابوری و داهاتی تاك به‌رز بكاته‌وه ، وه ساڵ له دوای ساڵ ڕێژه‌ی مردن ڕو له زیاد بون ده‌كات
ئه‌یوب حه‌سه‌ن
به‌كالۆریۆس له زانستی ئابوری‌دا
[email protected]