دوای ئەوەی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی شەوی رابردوو لە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکی عێراق هێرشکرایە سەر سەردانەکەی بارزانی بۆ تورکیا‌و هیچ وەڵامی نەبوو، ئەمڕۆ دەڵێت" پێمان باشبوو كه‌سێكی غه‌یره پارتی به‌رگری له بارزانی بكات".
شەوی رابردوو لەکۆشکی سەلام لەبەغدا د. فواد مەعسوم سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەو سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراقی کرد، سەرکردەی دیاری شیعە، عەلی ئەدیب هێرشی کردە سەر بارزانی و دوا سەفەری بۆ تورکیا، لەو کۆبوونەوەیەدا مەلابەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وەڵامی عەلی ئەدیب دەداتەوەو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی خەسرەو گۆران هیچ وەڵامێکی نابێت، ئەمرۆ خەسرەو گۆران بە کەناڵی کوردستان ٢٤ی راگەیاند" ئه‌وان پێیان باش بووه كه‌سێكی غه‌یره پارتی وه‌ڵامی ره‌خنه‌كانی عه‌لی ئه‌دیب بداته‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به گوێره‌ی ئه‌ته‌كێتی كۆبوونه‌وه‌كه، قسه كردن به ناونووسین بووه و گوتی: "به‌ر له‌وه‌ی نۆره‌ی قسه‌كردنی من بێت، كاك مه‌لا به‌ختیار وه‌ڵامی عه‌لی ئه‌دیبی دایه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ره‌خنه‌كانی عه‌لی ئه‌دیب له‌لایه‌ن به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه بایه‌خی پێنه‌درا و به هه‌ند وه‌رنه‌گیرا، پێشتریش له‌لایه‌ن به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار وه‌ڵامدرایه‌وه".