پارتی: رێگە نادەین هێزی میلیشیا لە هەرێم دروست بێت

بەدوای دەنگۆی دروستبوونی هێزی چەكدار بۆ بزوتنەوەی گۆڕان، پەرلەمانتارێكی پارتی دەڵێت بەهیچ جۆرێك رێگە نادەین هێزی میلیشیا لەهەرێمی كوردستان دروست ببێت‌و ئەو هەنگاوە لەلایەن هەر حیزبێكەوە بێت هەڵوێستمان دەبێت.

محەمەد سادق سورچی، ئەندامێکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بەماڵپەڕی فەرمیی حیزبەكەی ڕاگەیاند: "دروستکردنی ھێزی چەکداری لەھەرێمی کوردستان کە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە نەبێت بەھێزێکی ناشەرعی و نایاسایی دادەنرێت و دەبێتە ھێزێکی میلیشیا وەکو ھێزەکانی ئێستا کە لە بەغدا بوونیان ھەیە."

وتیشی، ئێمە وەکو لیژنەی پێشمەرگە بەھەمووشێوەیەک دروستکردنی ھێزی چەکدارڕەت دەکەینەوە و قه‌بووڵیش ناکەین دروست بکرێت و، ھەر حزبێک نیازی دروستکردنیشی ھەبێت ڕەتی دەکەینەوە و ھەڵوێستمان دەبێت.

سورچی ڕوونیشی کردەوە، ھەر ھێزێک دروست بکرێت پێویستە لەچوار چێوەی ھێزی پێشمەرگە دابێت نەک لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە، وەک چۆن ھێز بۆ کوردانی ئێزدی و شەبەک و مەسیحی دروست کراون و سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن.

لێدوانی ئەم پەرلەمانتارەی پارتی لەكاتێكدای ئەمرۆ بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە دروستكردنی هێزی چەكدار هەڵوێستی خۆی راگەیاند (زیاتر بخوێنەرەوە).



PM:09:51:13/12/2015