گۆڕان جەخت لەسەر گەڕانەوەی شەرعیەت بۆ پێش 12ی ئۆكتۆبەر دەكات
جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێكردنی دۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كۆبوەوەو جەختی لە گەڕانەوە بۆ شەرعیەت بۆ پێش (12)ی ئۆكتۆبەر و دەستبەكاربونەوەی پەرلەمان و حكومەت كردەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری سلێمانی بە سەرپەرشتی عومەری سەید عەلی و ئامادەبونی یوسف محەمەد، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆبوەوەو لە كۆبونەوەكەدا دۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە تاوتوێكران.
سەبارەت بە هەرێمی كوردستان جڤاتی گشتی جەختی لە گەڕانەوە بۆ شەرعیەت بۆ پێش (12)ی ئۆكتۆبەر و دەستبەكاربونەوەی پەرلەمان و حكومەت كردەوە.
لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی قەیرانی دارایی هەرێم و كێشەی دابین نەكردنی موچەی فەرمانبەران كرا و جەختكرایەوە كە ئەوەی ئەمڕۆ ڕو دەدات دەرئەنجامی سەرنەكەوتنی سیاسەتی نەوتی و شكستی حكومڕانی ساڵانی رابردوە لەهەرێمی كوردستان.
PM:01:09:17/12/2015