رۆژنامەنووسانی pukmedia پێنج مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە

ئەو رۆژنامەنووسانەی یەکێتی کە سەر بەمەکتەبی ناوەندی راگەیاندن ٥ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووەو بەرامبەر ئەو بێ مووچەییە بەشی سۆرانی و عەرەبی ماڵپەڕی pukmedia دەستیان بەمانگرتن کرد.

سەرچاوەیەک لەنێو دەزگای راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بە سپی راگەیاند" لە کاتێکدا ئێمە ٥ مانگە مووچەمان وەرنەرگرتووە، کەچی زۆرێک لەو میدیایانەی سەر بەئەندامانی مەکتەبی سیاسین، وەک کوردسات و تۆڕی هەواڵی سلێمانی مانگانە مووچەی خۆیان وەردەگرن".

ماڵپەڕی خەندان بڵاویکردەوە"ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19ی‌ كانونی‌ یه‌كه‌می‌ 2015، به‌هۆی‌ دواكه‌وتنی‌ مووچه‌وه‌ رۆژنامه‌نوسان و كارمه‌ندانی‌  هه‌ردوو به‌شی‌ سۆرانی‌ و عه‌ره‌بی‌ ماڵپه‌ڕی‌  (pukmidea )  بایكۆتی‌ ده‌وامیانكرد".

وتیشی‌: "مووچه‌ی‌ پێنج مانگمان وه‌رنه‌گرتووه‌، تاكو ئه‌و كێشه‌یه‌شمان بۆ چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن، ده‌وام ناكه‌ین".

 (pukmidea ) ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمی‌ حزبی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستانه‌ و نزیكه‌ی‌ 13 ساڵه‌ دامه‌زراوه‌، له‌ پێگه‌ی‌ ئه‌لێكساشدا له‌ ریزبه‌ند ژماره‌  16ی‌ سایته‌كانی‌ عیراقدایه‌.



PM:09:39:19/12/2015